مەسرور بارزانی و بەرھەم ساڵح تاوتوێی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان دەكەن
سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری دارایی عێراق له هه‌ولێرن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی و بەرھەم ساڵح كۆدەبنەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش كۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجامدەدات.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان و پرسی بودجە و كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەردوولا بكەن.
بڵێسە شاوێس، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند، جگە لەو كۆبوونەوەیە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە. ھاوكات بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی بگاتە ھەولێر و دواتر لە دھۆك بەشداری لە چەند چالاكییەك بكات.
ئێوارەی دوێنێ 17/9/2019 بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران گەیشتنە ھەولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.