رووحانی: یه‌مه‌نییه‌كان قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یان بۆردومان نه‌كردووه
هێرشكردنه سه‌ر ئارامكۆ كاردانه‌وه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی رایگه‌یاند، یه‌مه‌نییه‌كان له به‌ئامانجگرتنی ئارامكۆی سعوودییه‌دا، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یان بۆردومان نه‌كردووه، به‌ڵكو ناوه‌ندێكی پیشه‌سازیان بۆردومان كردووه.
رووحانی گوتی: یه‌مه‌نییه‌كان ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ نه‌بوونه، به‌ڵكو ئه‌وه سعوودییه، ئیمارات، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلن شه‌ڕیان دژی یه‌مه‌ن هه‌ڵگیرساندووه و وێرانی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ره‌خنه‌شی له بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت سه‌باره‌ت به كوشتاری یه‌مه‌ن، به‌ڵام بۆ ئارامكۆ هاتوونه‌ته ده‌نگ.
هه‌روه‌ها گوتی: هێرشكردنه سه‌ر ئارامكۆ كاردانه‌وه‌ی یه‌مه‌نییه‌كانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی ئێرانیش، حه‌سه‌ن رووحانی گوتی: ئه‌و تۆمه‌تباركردنه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی فشاره زۆره‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر ئێران و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.