یه‌كێتی ورده‌كاری كۆنگره‌ی چواره‌م تاوتوێ ده‌كات
به سه‌رپه‌رشتی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حزبه به سه‌رپه‌رشتی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆبوه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییدا كه له میدیای یه‌كێتی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "به‌سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى، كۆمیسیۆنى باڵاى كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له سلێمانى كۆبووه‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌كاریی و هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى تاوتوێ كران و ئه‌و پێشنیاز‌و بۆچوونانه‌یش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، كه به‌شێوه‌یه‌كى بنیاتنه‌رانه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره خراونه‌ته‌ڕوو".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، كۆمیسیۆنى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه جیاجیاكانى سه‌ربه كۆمیسیۆنى باڵا كۆببێته‌وه و ته‌واوى دیدو پێنشیازه‌كان له پاكێجێكدا له ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كانى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ئه‌ركه نوێیه‌كان و گۆڕانكارییه‌كانى ژیانى رێكخراوه‌یى و شێوازى نوێ خه‌بات گه‌ڵاڵه بكرێن".