ئابووری بهریتانیا گرفتاری ههڵاوسان دهبێت
لە مانگی ئابی رابردوودا هەڵاوسان لە بەریتانیا گهیشته 1.7%
K24 – ههولێر:
پێنوێنی نرخەکانی بەکاربەران لە بەریتانیا لە مانگی ئابدا دابەزینی لەسەر بنەمای ساڵانە تۆمارکرد، ئەو خوێندنەوەیەش کەمترە لە پێشبینی شرۆڤەکاران.
بە گوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا، کە رۆژی چوارشەممە 18/9/2019 بڵاوکرایەوە، رێژەی هەڵاوسان لە شانشینی یەکگرتوو لە مانگی ئابدا بۆ 1.7% لەسەر بنەمای ساڵانە دابەزیووە، لە کاتێکدا لە مانگی تەمموزی پێش خۆی ئەو پێنوێنە 2.1% تۆمارکردبوو.
هاوکات شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد پێنوێنی نرخەکانی بەکاربەران لە بەریتانیا 1.8% لە مانگی ئابدا تۆماردەکات.
بە گوێرەی داتاکان پێنوێنی پێنوێنی نرخەکانی بەکاربەرانی سەرەکی 1.5% لە مانگی ئابی رابردوو تۆمارکردووە، بەراورد بە 1.9% کە لە مانگی تەممووز تۆماریکردبوو.
ئەمە لە لەکاتێکدایە شرۆڤەکارە بەریتانییەکان پێشبینیان دەکرد، پێنوێنی نرخەکانی بەکاربەرانی سەرەکی لە شانشینی یەکگرتوو 1.8% لە مانگی ئابدا تۆماربکات.
لە لایەکی دیکەوە، پاوەندی بەریتانی بە رێژەی 0.28% بەرامبەر دۆلار دابەزی و لە ئاستی 1.269 مامەڵەی پێوەدەکرێت.