مەترسی سەرھەڵدانی قەیرانێكی گەورەی ئابووری دەکرێت

مانگی رابردوو داھاتی قەواڵە حكوومییەكانی ئەمەریكا 1.905% بووە

K24 - ھەولێر

شارەزایان ھۆشداری لە سەرھەڵدانی قەیرانێكی گەورەی نوێی جیھانی دەدەن.

شارەزایان لە ساكسو بانكی دانیماركی پێشبینی دەكەن مەترسییەكان لە سەرھەڵدانی قەیرانێكی نوێ زیاتر بوون.

بەگوێرەی گەورە ئابووریناسان و بەڕێوەبەرانی وەبەرھێنان لە كۆمپانیای ستین جاكوبسن، داھاتی قەواڵە حكوومییەكانی ئەمەریكا لە ماوەی 30 ساڵدا، بۆ یەكەمجارە كەمترین ئاست تۆمار بكات لە مێژووی خۆیدا بەجۆرێك لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوو داھاتی ئەو قەواڵانە گەیشتووەتە زیاتر لە 1%، كە ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو ناجگێرییەی كە رووبەڕووی بازاڕەكانی جیھانی بووەتەوە لە ئەنجامی ناكۆكییەكانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی بازرگانی نێوان دوو زلھێزی ئابووری جیھان كە ئەویش چین و ئەمەریكایە.

ھ.م