شۆخ و شه‌نگه مه‌ترسیداره‌كه مرد
له‌گه‌ڵ پیاوێك بۆ كات به‌سه‌ربردن رۆشت و له‌وێ خنكا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی مه‌كسیك رایگه‌یاند: "سه‌ركرده‌ی مافیایه‌كی مه‌ترسیداری مه‌كسیكی به‌ناوی كلۆدیا ئهوتچۆ فیلیكس، به مردوویی له ماڵی پیاوێكدا لە شاری كۆلیان دۆزراوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیش بڵاویكرده‌وه، كلۆدیای ته‌مه‌ن 34 ساڵان كه له‌ناو خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیدا به مه‌ترسیدارترین ژنی جیهان ده‌ناسرا و سه‌ركرده‌ی مافیا بووه. له ماڵی پیاوێكدا كه له یه‌كێك له یانه‌كانی شەوانەدا له‌گه‌ڵی بووه، 14/9/2019 بۆ به‌سه‌ربردنی شه‌وێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر چوونه‌ته ماڵی پیاوه‌كه، به‌ڵام شه‌و كاتێك ئه‌و پیاوه ویستوویه‌تی له خه‌و هه‌ڵیبستێنێ، ته‌ماشای كردووه كلۆدیا خنكاوه.
پشكنینی تاقیگه‌كانیش ده‌ریانخستووه بڕێكی زۆری مادده‌ی كهول و مادده‌ی دیكه هه‌بووه، هێشتا بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن. تا بزانرێت خۆی مردووه یان كوژراوه.
كلۆدیا سه‌ركرده‌ی مافیای مه‌ترسیداری لۆس ئه‌نتراكس بوو، پاش ئه‌وه‌ی خۆسیه رۆدریگۆی هاوڕێی و سه‌ركرده‌ی پێشووی مافیاكه ده‌ستگیركرا، كلۆدیا ده‌ستی به كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك كرد بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌كسیك بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن.
ئه‌و ژنه مافیا مه‌ترسیداره هاوژینی كارتل سینالوا، بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوو و خاوه‌نی سێ منداڵیشه. به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه سهرنجڕاكیشهكانی له ئینستاگرام ناسرابوو. ژیانێكی تایبه‌ت ده‌ژیا و خاوه‌نی چه‌ندین یه‌خت و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها بوو.