هەناردەی ژاپۆن لە مانگی ئابدا كهمی كردووه
پێچهوانهی پێشبینییهكان بووه
K24 – ههولێر:
هەناردەی ژاپۆن لە مانگی ئابی رابردوو کەمتر لە پێشبینی شرۆڤەکاران دابەزینی تۆمارکرد، بە جۆرێک هەناردەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی یەدەگ و کەلوپەلی دیکەی ئامرازەکانی گواستنەوە دابەزیووە.
بە گوێرەی داتا فەرمییەکانی تۆکیۆ کە رۆژی چوارشەممە 18/9/2019 لە لایەن وەزارەتی دارایی وڵاتەکە بڵاوکرایەوە، هەناردەی ژاپۆن لە مانگی ئابدا 8.2% دابەزینی تۆمارکردووە.
لە کاتێکدا شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد هەناردەی ژاپۆن بە ئهندازهی 10.9% دابەزین لە مانگی رابردوو تۆماردەکات.
هاوکات هەناردەی ژاپۆن بۆ چین بە رێژەی 12.1% لە مانگی ئاب لەسەر بنەمای ساڵانە تۆمارکراوە، بەوەش دەبێتە شەشەمین مانگ لەسەر یەک دابەزین تۆماردەکات، هەروەها هەناردەشی بۆ ئاسیا بە رێژەی 10.9% كهمی كردووه.
هەناردەشی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا بە رێژەی 4.4% دابەزیووە، ئەوەش بە یەکەم دابەزین دادەنرێت لە مانگی ئەیلوولی 2017ـەوە، لە هەمان کاتدا هاوردەشی بە رێژەی 9.2% لە ئەمهریکاوە دابەزیووە.
لە لایەکی دیکەوە یەنی ژاپۆنی لە ئاستی 408.19600 بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بە رێژەی زیاتر لە 10% دابەزیووە.