فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ ده‌رچوو

سوپا شوێنیان ده‌گرێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمان بە هێزه‌كانی حەشدی شەعبی دەکات، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعودیە بکشێنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە: "عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەرکردووە، لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک سعودیە بکشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن".

ئەو گروپانەی لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعودیە جێگیرکراون بریتین لە، کەتائیبی حزبوڵڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، لیواکانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.

ئه‌و فه‌رمانه‌ پاش ئه‌وه‌یه‌ گومانی ئه‌وه‌ درووست بووه‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی له‌ خاكی عێراق یان له‌ خاكی ئێران له‌ نزیكه‌ سنووره‌كانی عێراقه‌وه‌ بۆردوومان كربێت.