لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 12 كەس برینداربوون

بریندارەكان گواسترانەوە نەخۆشخانە

K24- گەرمیان

ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار - جەلەولا، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، لە ئەنجامدا 12 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەریەتی ھاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- جەلەولا، نزیک ناحیەی کوڵەجۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە بە ئاراستەی ناحیەی جەلەلا رۆشتوە، 12 کەس برینداربوون".