ئەنجوومەنی وەزیران چه‌ند پرسێكی گرنگ تاوتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەدایە.
سەرچاوەیەك بە كوردستان24ـی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، لە كۆبوونەوەدایە. ئاماژەی بەوەش كرد، لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆیی كوردستان و پەیوەندییەكانی نیوان عێراق و ھەرێمی كوردستان و سەردانەكەی شاندی عێراق تاوتوێ دەكرێن.
دوێنێ شاندێكی عێراق، كە پێكھاتبوو لە سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیری دارایی، سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد و ئێوارەی دوێنێش وەزیری دارایی عێراق و شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی بودجە كۆبوونەوە و پێشتریش وەزیری پلاندانانی عێراق بە كوردستان24ـی گوتبوو، ھەرێمی كوردستان وعێراق نزیكن لە رێككەوتن.