خالید شوانی بۆ به‌ڕێوبردنی دۆسیه‌ی دانووستانه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا راسپێردرا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەکلیفکردنی خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.
ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له كاتێكدایه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌وتنیان به خۆیانه‌وه بینیوه و بڕیار بوو به‌م نزیكانه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانووستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام به هۆی سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چین، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم دواخرا.
هاوكات دوێنێ به سه‌ردانێكی ره‌سمی، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، گه‌یشته هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوه‌وه.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی به سه‌ردانێكی ره‌سمی بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
خالید شوانی پێشتر وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خواردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌ركی نوێی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێ سپێردرا.
به گوێره‌ی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، خالید شوانی لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆکی دیوان، ئومێد سه‌باح و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامانج ره‌حیم ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت.