نوری مالیكی چاوه‌ڕوانه‌ بكرێته‌ جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق

"فالح فەیاز پۆستەکەی جێناهێڵێت و نابێتە جێگری سەرۆککۆمار"

K24- هه‌ولێر:

هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا چاوەڕێیه‌ نوری مالیكی وەک جێگری سەرۆککۆماری عێراق دیاری بكرێت.

عەباس مووسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە سوێندی بوون بە پەرلەمانتاری ناخوات، چونکە چاوەڕوانی دیاریکردنییەتی وەکو جێگری سەرۆککۆماری عێراق. گوتیشی، پۆستی جێگری سەرۆککۆمار پۆستێکی یاسایی و دەستووریە، دیارینەکردنی جێگرانیش بۆ ئەو پۆستە کێشەیەکی دەستوورییە.

سەبارەت بە دیاریکردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆمار، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، فەیاز پۆستەکەی جێناهێڵێت و نابێتە جێگری سەرۆککۆمار.

H.B