فائق شێخ عه‌لی: به هه‌وڵه‌كانی قاسم سولێمانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم هه‌ڵگیرا
"قاسم سولێمانی توانی لەڕێگەی براکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق پارێزبەندی لەسەر من هەڵگرێت"
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی عێراقی قاسم سولێمانی، فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای قودسی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، به هه‌وڵه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریداوه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ڵگرێت.
فائق شێخ عەلی، لە توویتێکدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دەکەم، کە توانی لەڕێگەی براکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق پارێزبەندی لەسەر من هەڵگرن".
گوتیشی: هەوڵ و کۆششەکانی سولێمانی بۆ پەروەردەکردنی ئەو خەڵکە شایەنی رێز لێگرتنە.
دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پارێزبەندی لەسەر په‌رله‌مانتار فائق شێخ عەلی هەڵگرت.
H.B
رسالة لا أنتظر جوابها.. يعني وَنْ وَيْ!
— فائق الشيخ علي/كلمتي للتاريخ (@faigalsheakh) September 18, 2019
الأفخم الأكرم الجنرال قاسم سليماني المحترم:
أهنئك من كل قلبي على النصر الذي حققته أنت، من خلال أشقائك في مجلس نوابنا العراقي برفع الحصانة عني!
ساعدك الله يا سليماني على حجم الجهد الذي بذلته في تربيتهم وإعدادهم!#شني_هاي
أنت تستحق التحية!