فائق شێخ عه‌لی: به‌ هه‌وڵه‌كانی قاسم سولێمانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌رم هه‌ڵگیرا

"قاسم سولێمانی توانی لەڕێگەی براکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق پارێزبەندی لەسەر من هەڵگرێت"

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێکی عێراقی قاسم سولێمانی، فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای قودسی ئێران به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریداوه‌ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری هه‌ڵگرێت.

فائق شێخ عەلی، لە توویتێکدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دەکەم، کە توانی لەڕێگەی براکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق پارێزبەندی لەسەر من هەڵگرن".

گوتیشی: هەوڵ و کۆششەکانی سولێمانی بۆ پەروەردەکردنی ئەو خەڵکە شایەنی رێز لێگرتنە.

دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پارێزبەندی لەسەر په‌رله‌مانتار فائق شێخ عەلی هەڵگرت.

H.B