قوباد تاڵەبانی: گەشبینین بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا
باڵیۆزی ئهمهریكا له عێراق: پشتیوانی گفتوگۆكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكهین
K24 - ههولێر:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق گەشبینی خۆیان لە بارەی گفتوگۆكانی ئەمدواییەی هەولێر و بەغدا پیشاندا، بۆ گەيشتن بە رێككەوتن لەسەر كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوانیان.
به گوێرهی ههواڵێكی وێبسایتی فهرمی حكومهتی ههرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18 ئەیلوولی 2019، پێشوازیی لە ماثیۆ تولێر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لە گفتوگۆ دوو قۆڵییەكانی نێوان بەغداو هەولێر دا. هەردوولاش هاوڕابوون كە گەشبینن بە گەيشتنی بەغدا و هەولێر بە چارەسەری یاسایی و گونجاو بۆ سەرجەم كێشە كەڵەكەبووەكان.
باڵیۆزی ئەمەریكا كە ستیڤ فەیگن كونسوڵی هەولێر، هاوڕێیەتی دەكرد هاوڕابوون لەسەر ئەوەی زەمینەی لەبار هەیە بۆ گەيشتن بە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر زۆربەی كێشەكان.
ههردوولاش جەختیان لە چڕكردنەوەی دیدار و سەردانەكان كردهوه لە نێوان بەغدا و هەولێر، بەتایبەت كە لێكگەشتن لە هەڵوێستی هەردوولا هەیە لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
ئ. م