ترەمپ بژاردەكانی دژی ئێران ئاشكرا دەكات

"سزای زیاتر بۆ سه‌ر ئێران راده‌گه‌یه‌نین"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کە چاوەڕوانی زانیارییەکان دەکەن لە سعودیە و لەم قۆناغەش سزای زۆر زیاتر دەخەنە سەر ئێران. ئاماژەی بەوەشدا "زۆر بژاردەمان هەیە بەکارهێنانی هێز یەكێكە لە بژاردە مەزنەكان".

ترەمپ گوتی: "لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو سزای زیاتر دەخەینە سەر ئیران، ئەوە رادەگەیەنین، دەمانەوێت بزانین چی روودەدات، زۆر بژاردەمان هەیە، بژاردەی هەرە مەزن هەیە، بژاردەی تریش لەسەر مێز ھەن. مەبەستم لە بژاردەی هەرە مەزن بەکارهێنانی چەکی ناوەکیی نییە، بەڵکو بەکارهێنانی هێز و جەنگە، ئێمە لە پێگەیەکی زۆر بەهێزداین ئێستا، هەموو بژاردەکانیش لەبەردەستن".

ھ.م