بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دوو وه‌زیری رژێمی سه‌ددام له‌ناو زیندان بڵاوده‌كرێته‌وه
یه‌كێكیان له‌ناو زینداندا مرد و یه‌كێكیان هێشتا له‌وێیه
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی تارق عه‌زیز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رژێمی پێشووی عێراق و سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی، وه‌زیری به‌رگریی رژێمی سه‌ددام حسێن له‌ناو زینداندا بڵاوده‌كرێته‌وه و بارودۆخی ژیانیان له زیندان نیشان ده‌دات.
ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی رژێمی پێشووی عێراق پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2003 رژێمی به‌عس رووخێنرا، ده‌ستگیركران و له‌و كه‌سانه بوون كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دادگاكانی عێراقه‌وه داواكراو بوون.
دوای زیندانیكردنی، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر بۆ ئازادكردنی، تارق عه‌زیز نه‌یتوانی له زیندانه‌كه‌ی رزگاریی ببێت و له‌وێ گیانی له ده‌ستدا.
هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی سوڵتان هاشمیش وه‌ك ئه‌وه‌ی تارق عه‌زیز هێشتا بێ ئاكامه، به‌ڵام له ژیاندا ماوه و له زیندانێكی شاری ناسرهیهدایه.

تارق عه‌زیز ناوی ته‌واوی میخائیل یوحه‌نا یه، ساڵی 1936 له ناوچه‌ی تلكێف له پارێزگای نه‌ینه‌وا له خێزانێكی مه‌سیحی كاسۆلیكی له دایكبووه، له مانگی ئایاری 2015 كۆچی دوایی كرد.
كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراوی سه‌ددام حسێن و رژێمه‌كه‌ی بوو. له ساڵی 1983 تا 1991 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو. له دوو ماوه‌شدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوو. راوێژكارێكی نزیكی سه‌ددام حسێن بوو.

.png)
.png)
.png)