بانکی ژاپۆن رێژەی سوود بێ گۆڕانکاری جێگیرکرد

جەختی لە گرنگی چاودێری کردنی دۆخی بازار کردەوە

K24 – هه‌ولێر:

بانکی ناوەندی ژاپۆن لەسەر سیاسه‌تی نەختینەیی بە جێگیری مایەوە، رێژی سوودی وەک خۆی هێشته‌وه‌.

بە گوێرەی راگەیەندراوی بانکی ناوەندی ژاپۆن، رێژەی سوود وەک ئاستی پێشووی بە -0.10% جێگیرکرد و جەختی لە گرنگی چاودێری کردنی دۆخی بازار کردەوە، هاوکات چاودێری کردنی ئاستەکانی نرخ بۆ دەرکردنی رێوشوێنی زیاتری پشتیوانیكردن لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو.

ئەمە لە کاتێکدایە شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوەدەدا کە بانکی ناوەندی ژاپۆن رێژەی سوود وەک خۆی بە -0.10% جێگیر دەکات، هاوکات بڕیارەکەی بانکی ناوەندی دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمه‌ریکا دێت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی.

له‌ لایه‌کی دیکەوە یەنی ژاپۆنی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاستی 180.160 بەرزبووەتەوە.