وه‌زیری په‌روه‌رده: پێویسته بایه‌خی زۆر به ژینگه‌ی قوتابخانه‌كان بدرێت
نابێت هیچ بهشهوانهیهك فه‌رامۆش بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نابێت هیچ به‌شه وانه‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێت و ده‌بێت بایه‌خی زۆر به ژینگه‌ی قوتابخانه و به‌شه وانه‌كانی هونه‌ر و وه‌رزش بدرێت.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه سه‌عید باسی له گرنگیی ژینگه و پاكوخاوێنی قوتابخانه‌كان كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیدان به وانه‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر كرده‌وه و گوتی: نابێت فه‌رامۆش بكرێن.