وهزیری پلاندانانی ههرێم: پشتیوانیی له پرۆسهی سهرژمێری دهكهین
بەو مەرجەی بنەمای سیاسی نەبێت
K24 – ههولێر:
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت بەر لە ئەنجامدانی سەرژمێری، بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکان ئاسایی بکرێتەوە و دواتر سەرژمێری ئەنجام بدرێت.
گوتیشی: ئومێدەوارین ئامانج لە ئەنجامدانی سەرژمێری، پەرەپێدان بێت، نەک بە مەبەستی سیاسی بێت.
ئاماژەی بەوەش دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لە سەرژمێری دەکات، بەو مەرجەی به ئامانجی سیاسی نەبێت.