بۆ لیستی هاوبه‌شی كه‌ركووك لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

11 پارتی و لایه‌نی سیاسی به‌شدار ده‌بن

K24 - هه‌ولێر:

لایەنەکان تاووتوێی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.

دەرباز محەممەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە 11 پارتی و لایەنی كوردستانی لە شاری ھەولێر كۆدەبنەوە.

دەرباز محەممەد گوتیشی، لایەنەکان گفتوگۆ لەبارەی یەك ھەڵوێستیی و بەشداریی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن.

بڕیاره‌ رۆژی 1/4/2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌ كه‌ركووكیش هه‌ڵبژاردن بكرێت.

رۆژی 9/9/2019 ژماره‌یه‌ك پارتی و لایه‌نی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ و  لیستی (كه‌ركووكی كوردستانییه‌)یان راگه‌یاند.