ئیدریس هادی: بواری خوێندنی پزیشكیی له كوردستان پێش ده‌خه‌ین
له 15 وڵاتی جیهانه‌وه مامۆستامان هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌میندارانی زانكۆی تیشك، ئیدریس هادی، رایگه‌یاند، له 15 وڵاتی جیهانه‌وه 91 مامۆستای نێوده‌وڵه‌تیمان هێناوه و قوتابی نێوده‌وڵه‌تیشمان هه‌یه.
گوتیشی: زانكۆكه‌مان هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی تێدایه و پرۆگرامی ماسته‌رمان له‌گه‌ڵ چوار زانكۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه. هه‌روه‌ها 3 پرۆگرامی ده‌بڵ دبلۆممان له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه.
ئیدریس هادی هه‌روه‌ها گوتی: هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه كه بواری زانست پێش بخه‌ین و ئومێدێكی گه‌وره هه‌یه كه ئاستی خوێندن به‌رز بێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان و به پشتیوانیی مامۆستایانی زانكۆ حكوومییه‌كان، توانیومانه بۆشایی نه‌هێڵین و بواری خوێندن له زانكۆكه‌مان پێش بخه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئیدریس هادی سوپاسی كوردستان24ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه سپۆنسه‌ری میدیایی كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی له هه‌ولێر كردووه.
به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، 6 زانكۆ به‌شدارن و 4 زانكۆیان له هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك زانكۆ له كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانكۆیه‌كیش له فینله‌نداوه به‌شدارییان كردووه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی بواری پزیشكیی ده‌خرێنه‌ڕوو.
كارزان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆنفڕانسه‌كه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجمان ئه‌وه بووه، پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی نوێ‌دا نوێترین توێژینه‌وه و پێشكه‌وتنی بواری پزیشكیان له‌به‌ر ده‌ست بێت.
گوتیشی: زیاتر له 12 كه‌س له وڵاتانی جیاجیا و له 41 وڵاتی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه‌وه هاتوون و هه‌ریه‌كیان ئه‌زموونێكیان هه‌یه و لێره باس له نوێترین گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن بتوانن تاقیگه‌ی نوێ له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه و سوود له ئه‌زموونی ئه‌و شاره‌زایانه بكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، زیاتر له 236 توێژه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه به‌شدارن. هه‌ریه‌ك به توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاواز له سێكته‌ره‌كانی بایۆلۆجیای پزیشكیی، ده‌رمانسازیی و ددانسازیی و سێكته‌ری پزیشكیی، له هه‌ر سێكته‌رێك كۆی ئه‌و ئه‌نجامانه كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و راسپارده‌كان ده‌كه‌ینه راپۆرتێك و ده‌یده‌ینه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
كۆنفڕانسه‌كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.