یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كان له هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
236 توێژه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه بداه‌شدارن
K24 – هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، 6 زانكۆ به‌شدارن و 4 زانكۆیان له هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك زانكۆ له كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانكۆیه‌كیش له فینله‌نداوه به‌شدارییان كردووه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی بواری پزیشكیی ده‌خرێنه‌ڕوو.
كارزان محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆنفڕانسه‌كه، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئامانجمان ئه‌وه بووه، پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی نوێ‌دا نوێترین توێژینه‌وه و پێشكه‌وتنی بواری پزیشكیان له‌به‌ر ده‌ست بێت.
گوتیشی: زیاتر له 12 كه‌س له وڵاتانی جیاجیا و له 41 وڵاتی به‌شداربووی كۆنفڕانسه‌كه‌وه هاتوون و هه‌ریه‌كیان ئه‌زموونێكیان هه‌یه و لێره باس له نوێترین گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن بتوانن تاقیگه‌ی نوێ له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه و سوود له ئه‌زموونی ئه‌و شاره‌زایانه بكه‌ن.
ئاشكراشی كرد، زیاتر له 236 توێژه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه به‌شدارن. هه‌ریه‌ك به توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاواز له سێكته‌ره‌كانی بایۆلۆجیای پزیشكیی، ده‌رمانسازیی و ددانسازیی و سێكته‌ری پزیشكیی، له هه‌ر سێكته‌رێك كۆی ئه‌و ئه‌نجامانه كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و راسپارده‌كان ده‌كه‌ینه راپۆرتێك و ده‌یده‌ینه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
كۆنفڕانسه‌كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 به‌ڕێوه ده‌چێت و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.