پەروەردەی ھەولێر روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
ئەو دەنگۆیەی بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوكراوەتەوە "ھیچ بنەمایەکی نییە"
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا رەتی دەكاتەوە كە ھیچ بڕیارێك لەبارەی وانە گوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی كچان درابێت.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە دەربارەی ئەوەی کەوا چیتر رێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە! ئەم بابەتە بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاو کراوەتەوە". لە راستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھیچ بنەمایەکی نییە".