ههنگاریا 30 كورسیي خوێندن بۆ ههرێمی كوردستان دابین دهكات
مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە
K24 – ههولێر:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکاريى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان رووبەڕووى شەڕى دژى داعش، قەیرانى دارایی بووهوه، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لە لایەک، بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە, مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.
ئهمڕۆ شاندێكی هەنگاریا کە پێکهاتبوو لە (سابۆ میکلۆش) کونسوڵى هەنگاریا، (د. تۆماش دەژۆ) بەرپرسى سكۆلهرشیپی خوێندنى هەنگاری، سهردانی وهزارهتی خوێندنی باڵایان كرد.
لە سەرەتاى دیدارەکەدا، کونسوڵى هەنگاریا رایگەیاند، هەوڵمان داوە لە زۆربەى بوارەکان پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین، یەکێک لەو سێکتەرانە بوارى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بوو، بۆ ئەمەش ئاماژەى بە چوارچێوهی رێككهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستیي ههرێمی كوردستان، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا 30 سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان رادهگهێنێتز دووپاتیشی کردەوە بۆ ئەمساڵیش لە سەرەتاى مانگى 12 دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە و 30 كورسیي خوێندن تەرخان کراوە، کە دواتر وردەکاريى پێشکەشکردن و مەرجەکان بۆ خەڵکى کوردستان رادەگەیەنرێت.
لە بەرامبەردا، د. ئارام محمد قادر، وهزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ستایشکردنى کارەکانى کونسوڵى هەنگاریا لە هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکاریى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان رووبەڕووى شەڕى داعش، قەیرانى دارایی بووهوه، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک، بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە، مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە، وتیشى: هیوادارم بەردەوام بن لە پەیوەندیتان لەگەڵ کوردستان، بۆ ئەمەش خۆشحاڵیى خۆى پیشان دا، کە خوێندکارانى کوردستان لە چوارچێوەى سکۆلەرشیپ گەیشتوونەتە زانکۆکانى ئەو وڵاتە و توانیویانە شوێن و پێگەى خۆیان بکەنەوە، هاوكات سوپاسى هەنگاریاشى کرد لە بەرامبەر دابینکردنى 30 کورسى سکۆلەرشیپ- بۆ خوێندکارانى کوردستان.