دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین: لای ئێمه توێژینه‌وه بووه‌ته بابه‌تی جوانكاریی
نه‌ك بابه‌تێكی پێویستیی ژیان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ده‌زگای مێری بۆ توێژینه‌وه، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، رایگه‌یاند، توێژینه‌وه له وڵاتی ئێمه بووه‌ته بابه‌تێكی جوانكاریی، نه‌ك بابه‌تێكی پێویستیی ژیان.
له میانی به‌شداریكردنی له یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، گوتی: كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین و بواری توێژینه‌وه پێش بخه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه ته‌نیا به‌رپرسیارێتیی توێژه‌ر و زانكۆ نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتییه‌كی گشتییه و ده‌بێت سه‌رخان و ژێرخانی زه‌مینه‌ی توێژینه‌وه ئاماده بكات و هاندانی بۆ ئه‌و بواره هه‌بێت، ده‌بێت زانكۆكانیش كه‌شی توێژینه‌وه بڕه‌خسێنن و به‌رپرسیارێتیی پێویست بگرنه به‌ر.
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین باسی له‌وه‌ش كرد، توێژینه‌وه بۆ وه‌ڵامی پرسیاره گرنگه‌كانه، نه‌ك بۆ پله به‌رزكردنه‌وه و ته‌نیا له‌به‌ر خاتری توێژینه‌وه بێت.
ئه‌مڕۆ به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان24، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زانسته پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا، 6 زانكۆ به‌شدارن و 4 زانكۆیان له هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك زانكۆ له كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانكۆیه‌كیش له فینله‌نداوه به‌شدارییان كردووه.
زیاتر له 236 توێژه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه به‌شدارن. هه‌ریه‌ك به توێژینه‌وه‌یه‌كی جیاواز له سێكته‌ره‌كانی بایۆلۆجیای پزیشكیی، ده‌رمانسازیی و ددانسازیی و سێكته‌ری پزیشكیی، له هه‌ر سێكته‌رێك كۆی ئه‌و ئه‌نجامانه كۆ ده‌كرێنه‌وه و راسپارده‌كان ده‌كرێنه راپۆرتێك و ده‌درێنه وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم.