ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگێكی گشتگیر ده‌كات
"له به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان سڵ ناكه‌ینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له دژی وڵاته‌كه‌ی جه‌نگێكی گشتگیر هه‌ڵده‌گیرسێت.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی زه‌ریف دووپاتیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر گورزێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی یانیش سعوودی له دژی ئێران، ته‌قینه‌وه‌ی جه‌نگێكی گشتگیری به‌دواوه ده‌بێت.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "به‌وپه‌ڕی جدییه‌ته‌وه ده‌ڵێم: ئێمه جه‌نگمان ناوێت، نامانه‌وێت بچنه رووبه‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان سڵ ناكه‌ینه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، واشنتن هه‌موو بژارده‌یه‌كی له دژی ئێران له‌به‌رده‌سته، به جه‌نگیشه‌وه.
هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشه بۆ ئێران درێژده‌كرێت، كاردانه‌وه‌ی توندی جیهانی لێكهوتهوه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا سعوودیه، دوێنێش مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه، به سه‌ردانێك بۆ سعوودیه و ئیمارات، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مهلك عهبدلوعهزیز له شاری جه‌ده و، كارنامه‌ی له پێشینه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر ئارامكۆ بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه.
H.B