عێراق.. له پرسه‌یه‌كدا ده‌بێته شه‌ڕ و 5 كه‌س ده‌كوژرێ
4 كه‌سیش برینداربوونه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی هۆزێك له پارێزگای زیقاڕ، له گه‌رمه‌ی پرسه‌یه‌كدا 5 كه‌س كوژران و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌ڵاح غهیاز، له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی پارێزگاكه رایگه‌یاند، به‌هۆی ململانێی ناوخۆیی هۆزێك، له‌ناوچه‌ی "سوق الشیوخ" 5 كه‌س كوژران و 4ی دیكه‌ش برینداربوونه، ته‌رمی كوژراوان گوازراونه‌ته‌وه پزیشكی دادی و بریندارانیش بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "ا‌لحسین"ی فێركاری ناسریه كراون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هاناوه‌چوونی تیمی فریاگوزاری و گه‌یشتنیان به شوێنه‌كه، توانراوه ژیانی چه‌ند بریندارێك رزگار بكرێت.
لیوا حه‌سه‌ن سه‌لمان زه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی زیقار رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه 16 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه.
وه‌ك باسیش ده‌كرێت، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه ئامۆزای یه‌كدین، لایه‌نی یه‌كه‌م رێگری له‌لایه‌نی دووه‌م كردووه به‌شداری پرسه‌كه بكات، سه‌ره‌تاش بووه‌ته شه‌ڕێكی ئاسایی و دواتریش چه‌ك به‌كارهێنراوه.
ئێستاش هێزێكی ئه‌منی زۆر ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراوه و دۆخه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه.
ئ. م