توركيا نيازى جێهێشتنی سووریای نییه
وه‌زیری به‌رگری توركیا نیازی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاشكرا كرد
K24 - هه‌ولێر:
توركیا، كه ئێستا چه‌ند خاڵێكی چاودێری له ناو خاكی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) جێگیركردووه و نیازی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارامی هه‌یه له باكووری ئه‌و وڵاته، نیازی جێهێشتنی نییه.
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه سه‌ربازییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له باكووری سووریا جێگیر ده‌كه‌ن.
خلوسی ئاكار گوتیشی: "رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان پلانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێككه‌وتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات.
ئ. م