عومەری سەید عەلی سوپاسی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكوومەت دەكات
"دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێ دەکەن پارێزگاریی لە مافە دەستوورییەکان بکەین"
K24 - ھەولێر
عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، وەڵامی پەیامەكانی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەداتەوە و سوپاسگوزارییان ئاراستە دەكات و رایدەگەیەنێت "هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێ دەکەن پارێزگاریی لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازیی و دەستەبەرکردنی دادپەروەریی، هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین".
پەیامەكانی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت لە 14/9/2019، سەرۆك مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزباییان لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
دەقی پەیامی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ سەرۆك بارزانی
برای بەڕێزم کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان
دوای سڵاو و رێز
زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزباییو هەڵوێستی برایانەتان دەکەم. پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.
هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین.
لەگەڵ رێزدا
براتان
عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
دەقی پەیامی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
دوای سڵاو و رێز
زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزباییو هەڵوێستی برایانەتان دەکەم. پشتیوان بە خوای گەورەو ئیرادەی میللەتەکەمان هەوڵبدەین یەکهەڵوێستی هێزە سیاسییەکان دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بگەیەنینە کەناری ئارامی.
هاونیشتمانیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانو دۆستەکانمان چاوەڕوانی ئەوەمان لێدەکەن پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لە ناوخۆشدا بە هەنگاوەکانی چاکسازی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین.
لەگەڵ رێزدا
براتان
عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
دەقی پەیامی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومهتی ھەرێمی كوردستان
برای بەڕێزم کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای سڵاو و رێز
زۆر سوپاسی پەیامی پیرۆزبایی دۆستانەتان دەکەم. بە پشتیوانی خوای گەورەو ئیرادەی گەلەکەمان هەموو لایەکمان کار دەکەین بۆ هاوکاریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لەپێناو ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینەو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەرقەراربوونی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی لەنێو گەلەکەماندا. بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە پیرۆزانە هەمیشە دەستی هاوکاریمان واڵایە.
لەگەڵ رێزدا
براتان
عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان
لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕاندا، 14/9/2019 عومەری سەید عەلی لە کۆی 44 دەنگ توانی 28 دەنگ بەدەست بهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.