تیلرسۆن: ناتانیاهۆ تره‌مپی ساویلكه ده‌خه‌ڵه‌تێنێت
ناتانیاهۆ فرتوفێڵی زۆر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ریكس تیلرسۆن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، چه‌ندین جار، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ، تره‌مپی ساویلكه‌ی خه‌ڵه‌تاندووه.
سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له وته‌یه‌كدا، كه له زانكۆی هارڤارد پێشكه‌شیكردووه و رۆژنامه‌ی زانكۆكه بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیلرسۆن باسی له ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كردووه و تره‌مپی به كه‌سێكی ساویلكه وه‌سف كردووه.
تیلرسۆن، له باره‌ی ناتانیاهۆوه گوتویه‌تی: ئه‌و سیاسی و دیپلۆماتكارێكی به ئه‌زموونه و به شێوازی میكیاڤیلانه ده‌جوڵێته‌وه و یاری و فرتوفێڵی زۆر ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌به‌سته‌كانی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئیسرائیلییه‌كان به‌رده‌وام تره‌مپیان هانده‌دا كه ئه‌وان دڵسۆز‌و به سۆزن و ئه‌وانی دیكه خراپه‌كارن. هه‌موو جارێكیش به سه‌رۆكی وڵاتمان وتووه، ئه‌وانه ده‌تخه‌ڵه‌تێنن.
تیلرسۆن، ئه‌وه‌شی گوت: من بێزار بووم له مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانه نزیكه‌مان، كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی ده‌كرد.