پارتی له سلێمانی: به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی ئه‌ندامان و ئاسایشی باره‌گاكانمان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه
ته‌قه له باره‌گای لقی چواری پارتی كرا
K24 – سلێمانی:
عه تا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی پاراستنی باره‌گا و گیانی به‌رپرسان و كادیرانی پارتی له سلێمانی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، عه‌تا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگه‌یاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی كردووه.
گوتیشی: تەقەکان ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، بە بەرپرس دەزانین لە پاراستنی گیانی ئەندامان و پاراستنی بارەگاكانمان.
دووپاتیشیكرده‌وه، وەکو سەرکردایەتی پارتی ھە موو رێکارێکی یاسایی بەرامبەر بە رووداوەکە دەگرنە بەر.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ته‌قه له باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی كرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌تا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه بڵاویكرده‌وه، كه ده‌ستێكی ره‌ش ته‌قه‌ی له باره‌گای سپی لقی چواری پارتیمان كرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و لیژنه‌ی ئه‌منی شار به‌رپرسیارێتی پاراستنی باره‌گاكانی پارتی و پاراستنی رووحی به‌رپرسان و كادیرانی پارتییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌ركی ئه‌خلاقی پارێزگار و قائیمقامییه‌ت و هێزه‌كانی پاراستنی ته‌ناهییه له سلێمانی.
