پارتی له سلێمانی: تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه
پارتی سكاڵا تۆمار ده‌كات و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
عه‌تا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە رایگه‌یاند، تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی چواری پارتی له سلێمانی رانه‌گه‌یاندووه.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی كوردستان24، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە گوتی: لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كانی سلێمانی ئه‌ركیانه روونكردنه‌وه بده‌ن و ئه‌و ده‌ستانه ئاشكرا بكه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه.
گوتیشی: پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ده‌ستانه بدۆزنه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌و بنه‌مایانه لاواز بكه‌ن، كه حكومه‌تی به‌هێزی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌و رووداوه بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی چواری پارتی په‌لاماردانی سه‌روه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانه له سلێمانی و پارتی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سلێمانی و %12ی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌نگی به پارتی داوه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئه‌ركی پاراستنی باره‌گا و گیانی به‌رپرسان و كادیرانی پارتی له سلێمانی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه.
ئاشكراشیكرد، پارتی له سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات و ده‌بێت به‌دواداچوونی جددی بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كردووه و پێیان راگه‌یاندوون كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه و هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه.
درەنگانێکی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نە ناسراو تەقەیان لە بارەگای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان له سلێمانی كردووه و دواتر رایان كردووه.