كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دواخرا

بڕیار بوو كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بكرێت

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا بكات، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ بۆ كاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سلێمانی بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، گفتوگۆ لە بارەی رێككه‌وتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بکرێت.

هه‌روه‌ها پرسی پارێزگاری كه‌ركووك قسه‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت و هه‌ڵوێستی كۆتایی یه‌كێتی له‌و رووه‌وه‌ بۆ رایگشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.