مێسی لاسایی كریستیانۆی كردهوه
مێسی ماركهیهكی جلوبهرگی بهناوی خۆی راگهیاند
لیۆنێل مێسی یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی یەکەم کۆمپانیای جلوبەرگی "مێسی" دامەزراند، ئەو کۆمپانیایەی لیۆ لە شاری بارسێلۆنایە و خوشکی سەرپەرشتی دەکات.
لیۆنێل مێسی هاوشێوەی زۆرێک لە ئەستێرەکانی دیکەی تۆپی پێ نایەوێت تەنها پشت بە داهاتی یاریکردنی ببەستێت، ئەو یاریزانەش چووەتە ناو جیهانی بازرگانی و لە یەکەم کاریشیدا کۆمپانیایەکی جلوبەرگی تابیەت بە مارکەی خۆی بە هاوکاری خوشکەکەی دامەزراندووە.
لیۆ لەو ساڵانەی رابردوو بێجگە لە داهاتی یاریکردنی، کاری ریکلامی زۆریشی کردووە، بەڵام هیچ کاتێک کارگەیەکی جلوبەرگ یان هەر شتێکی دیکەی بە ناوی خۆیەوە نەبووە، بەڵام یاریزانە ئارجێنتیناییەکەش بریاریداوە هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەویش مارکەی تایبەت بە خۆی هەبێت و لە یەکەم کاریشیدا کۆمپانیایەکی جلوبەرگی بە ناوی مارکەی مێسی دامەزراندووە.
مێسی لەم ساڵانەی رابردوو هیچ کاتێک نەیویستووە مارکەیەکی بە ناوی خۆیەوە هەبێت، بەڵام لەسەر داوای ماریا سۆلی خوشکی بۆ جاری یەکەم بریاریدا کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە مارکەی خۆی دامەزرێنێت و خودی خوشکەکەشی سەرپەرشتی ئەو کۆمپانیایە دەکات.
ماریا سۆلی خوشکی لیۆنێل مێسی لە مەراسیمی کردنەوەی کۆمپانیایەکەی مێسی دڵخۆشی خۆی دەڕبری و گووتیشی ساڵانێکی زۆرە هەوڵ بۆ ئەم کارە دەدات و دڵخۆشە کە لیۆی برای ئەو دەست پێشخەرییەی بۆ کردووە.
لە کاتی کردنەوەی ئەو پێشانگایەی تایبەت بە جل و بەرگی مارکەی لیۆنێل مێسی لە شاری بارسێلۆنا، خودی ئەو یاریزانەش ئامادەی مەراسیمەکە بوو، بەڵام هیچ قسەیەکی نەکرد و دوای چەند کاتژمێرێک شوێنەکەی جێهێشت.
.jpg)


