رۆژانه 800 بارهه‌ڵگر له سووریاوه ده‌گه‌نه عێراق
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بۆ كاتێكی ده‌ستنیشان نه‌كراو دواخراوه
K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی قه‌زای قائیم، ئه‌حمه‌د جدییان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سووریا رێككه‌وتووین، رۆژانه 800 بارهه‌ڵگر له ده‌روازه‌ی سنووره‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
گوتیشی: كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه بۆ كاتێكی ده‌ستنیشان نه‌كراو دواخراوه، تاوه‌كو كاره‌كانی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واو بكرێن و پێویستی به هه‌ندێك پێداویستی لۆجستی هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و دیداره‌ی له نێوان ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق و لایه‌نی سووریا ئه‌نجامدراوه، پلان وایه به‌ر له دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، رۆژانه عێراق پێشوازی له 800 بارهه‌ڵگر بكات، كه له سووریاوه دێنه خاكی عێراق.