له عێراق 4 هه‌زار پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووری به‌هه‌ده‌ر دراوون
200 تریلیۆن دینار زیان به‌ر ئابووری عێراق كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ریاز ته‌میمی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا، عێراق چوار هه‌زار پڕۆژه‌ی ژێرخانی به هه‌ده‌ر داوه كه به‌هۆیانه‌وه 200 تریلیۆن دینار زیان به‌ر ئابووری عێراق كه‌وتووه.
ریاز ته‌میمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، له 2015دا حكوومه‌ت بڕیاری ژماره 347ی ده‌ركرد، كه رێگه به كۆمپانیاكان ده‌دات گرێبه‌سته‌كانیان به ره‌زامه‌ندی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه یان ته‌واوی بكه‌ن یاخود وه‌به‌رهێنانی تێدا بكه‌ن و ئه‌و بڕیاره بووه هۆی په‌كخستنی چوار هه‌زار پڕۆژه كه له 2008ه‌وه بۆ 2014 كاریان تێدا كراوه.
روونیشیكرده‌وه، گه‌نده‌ڵكاران ئه‌و بڕیاره‌یان به‌كارهێنا بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانی خۆیان له بواری گه‌نده‌ڵی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لیژنه‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات حكومه‌ت ناچار بكات به ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی رابردوو، به‌ر له‌وه‌ی پڕۆژه‌ی نوێ بخاته‌ڕوو.