رانیه.. له رووداوی هاتووچۆدا 3 كهس برینداربوون
ئۆتۆمبێله بچووكهكه چووهته سایدی بهرامبهر

K24 - راپهڕین:
له رووداوێکی هاتووچۆدا، لەسەر رێگهی خێرای نێوان رانیە ــ قەڵادزێ، سێ هاووڵاتی برینداربوون.
نەقیب ڕەشید عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی هاتزوچۆی سەنگەسەر، بە کوردستان 24ی راگەیاند، رووداوەکە لە نزیك گوندی "توەسووران" لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ و بارهەڵگرێکدا روویداوە و هۆکاری رووداوەکەش پابەندنەبوون بووە بە یاسا و رێنماییەکانی هاتةوچۆ.
ئاماژهی بهوهشكرد، بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە، چووهتە سایدی بەرامبەر و پێکدادان روویداوە.
راشیگهیاند، بەهۆی رووداوەکە سێ لەسەرنشینانی ئۆپڵەکە بریندابوون و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م