مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات

"لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە"

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كات و به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتییه‌كه‌ ده‌كات.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم . یەکێتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی، جێدەستیان دیارە".

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یداهیوایخواستووه‌، ئەم ساڵیادە ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ،

بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم . 

یەکێتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا، رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستیان دیارە . 

هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان .

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2019/9/21