عیرفان کەرکووکی: حکوومەتی عێراق چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکانی ئیدارەی کەرکووک دەکات

"سەدان خێزانی عەرەب لە کەرکووک نیشتەجێ کراون"

K24 – هه‌ولێر:

عیرفان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و سەرۆكی پارتی گەلی توركمان، بە كوردستان24ـی راگەیاند، حكوومەتی عێراق ھاوكاری و چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکانی ئیدارەی ئێستای كەركووك دەكات.

راشیگەیاند: "بۆ پرۆسەی بە عەرەبکردن و زیادکردنی رێژەی عەرەب، سەدان خێزان لە پارێزگای کەرکووک جێگیر کراون".

ئاماژەی بەوەش كرد، لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پڕۆسەی سەرژمێری، زەرەرمەندی یەكەم كورد و توركمانن لە كەركووك.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، بە فەرمانی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، چەندین پێشێلکاری بەرامبەر بە مافەکانی کورد لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە کراوە و تاکو ئێستاش بە شێوەیەکی فەرمی رێگری لەو پێشێلکارییانە نەکراوە.

H.J