نێچیرڤان بارزانی: مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلاميی رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی 49مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلاميی دەكات و رایدەگەیەنێت "مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلامی رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی".
لە پەیامەكەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "جەخت لەسەر كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە دەکەينەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە کاری دڵسۆزانهى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکات بۆ نیشتمان و گەلەکەمان".
دەقی پەیامی نیچیرڤان بارزانی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
بە بۆنەی چل و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستانەوە، به گهرمى پیرۆزبایی له بهڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين کە رۆڵی کاریگەریان هەیە لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان. بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە له رۆڵ و ئەرکى پڕ بەهايان دهڕوانين.
هەر بەم بۆنەیەوە دووبارە جەخت لەسەر كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردن لە کوردستان بە سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانییەوە دەکەينەوە، بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی بەردەوام لە کاری دڵسۆزانهى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکات بۆ نیشتمان و گەلەکەمان.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان