نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداری لە كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەكات
شاندێكی حكوومەت بەرەو ئەمەریكا بەڕێكەوت
K24 - ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شاندێكی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەفین دزەیی، بۆ بەشداریكردن لە 74ەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.
هەڵگورد ساڵەیی، بەڕێوەبەری پڕۆتۆکۆڵ لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە چوارچێوەی شاندی عێراقی فیدڕاڵ، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە 74ەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیویۆرک".
گوتیشی: "لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردە و نوێنەری وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەبێت".
بڕیاره رۆژی 23ی ئه‌م مانگه 74مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆڕك به به‌شداری زۆربه‌ی سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتان به‌ڕێوه‌بچێت.
ھ.م