داعش سێ خانووی هاووڵاتیانی لە گوندێکی نزیک خانەقین سووتاند

ژمارەیەك داواكراو دەستگیر كران

K24 - ھەولێر

چەکدارانی داعش سێ خانووی هاووڵاتیانیان لە گوندێکی نزیک خانەقین سووتاند و چەند سەر ئاژەڵێکیشیان کوشت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، چەکدارانی داعش سێ خانووی هاووڵاتیانیان لە گوندی مەعدانی سەر بە قەزای خانەقین سووتاند و چەند سەر ئاژەڵێکیشیان کوشتووە، بەڵام زیانی گیانی مرۆیی بەدواوە نەبووە. دوای هێرشەکەش چەکداران بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

هاوکات پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی 13 داواکراوی لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای پارێزگاکە راگەیاند.

ھ.م