زه‌ریف: ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی له خوێنی مرۆڤ پێ گرنگتره
نه‌وتی عه‌ره‌ب له خوێنی عه‌ره‌ب گرنگتره

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، سیاسه‌تی واشنتن به‌و جۆره‌یه، كه نه‌وتی عه‌ره‌ب له خوێنی عه‌ره‌ب گرنگتره.
زه‌ریف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای واشنتنه‌وه نەوت له خوێنی مرۆڤ گرنگتره.
زه‌ریف ئه‌وه‌شی نووسیوه: چوار ساڵه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆمبابارانی كوێرانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كرێت. 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژراوون. 20 ملیۆن به ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن. 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی كۆلێرا بوون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه‌ته تاوانباران تا وا له یه‌مه‌ن بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی نووسیوه: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی یه‌مه‌نییه‌كان بۆ ئه‌و دوژمنكاریانه و به ئامانجگرتنی كۆگاكانی نه‌وت به كارێكی سه‌ربازی ره‌تكراوه ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك