مەحموود محەمەد: نابێت هەندێک رووداو کاریگەرییان لەسەر یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی هەبێت
"پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ بەرەپێشبردن و خزمەتکردنی کوردستان گرنگە"
K24 – ههولێر:
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، دەبێت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو پرسە لاوەکییانە تێبپەڕێنن کە دێنە پێشەوە.
راشیگەیاند، دەبێت رێگەنەدەین ئەو رووداوانە ببنە رێگر لەبەردەم یەکڕیزی نێوانمان و هەوڵیش بدەین کە ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبنەوە.
گوتیشی، هەردوولامان دەبێت هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان بدەین، تاوەکو لەو رێگەیەوە بتوانین خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەین.
H.J