وه‌زیری ناوخۆ: ته‌قه‌كردن له باره‌گاكان پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌ته
رووداوه‌كه‌ی سماقولی نه‌خوازراو بووه و ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر لایه‌نێك له پشت ته‌قه‌كردن له بارهگاكانهوه بێت، ئه‌وا به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هاوكات جه‌ختیشی له به‌رده‌وامی گۆڕانكاریه‌كان له پۆسته حكوومییه‌كان كرده‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیی كرده‌وه كه ته‌قه‌كردن له باره‌گاكان پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و جه‌ختیشی كرده‌وه رووداوه‌كه‌ی سماقولی هیچ ده‌ستێكی له پشته‌وه نه‌بووه و رووداوێكی نه‌خوازراو بووه و پرسه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ژههروهها وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، گۆڕانكارییه‌كان له پۆسته حكوومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ته‌واوی ئاسته‌كان هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێكان ده‌گرێته‌وه و به گوێره‌ی پێویست گۆڕانكاری تێیاندا ده‌كرێت.
H.B