نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك کۆمار راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
ناوه‌ڕۆكی راپۆڕتێك ره‌تده‌كاته‌وه و به چه‌واشه‌كار دایده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، راپۆرتی وێبسایتێك ره‌تده‌كاته‌وه، كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، راپۆرته‌كه له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه دووره له راستییه‌وه، ئه‌و باسانه‌ی له راپۆرته‌كه‌شدا هاتوون، چه‌واشه‌كار و ناڕاستن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار:
"ئه‌و راپۆرته‌ی سه‌باره‌ت به دیداری به‌رێز د. به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆماری عیراق و بەڕێز مه‌سعود بارزانی له دره‌و میدیا بڵاوبۆته‌وه دوره له راستیهوە، بۆ هه‌موو لایه‌کی ڕونده‌که‌ینه‌وه که كۆمەڵێ لەو باسانەی له راپۆرتهکەدا هاتوون چەواشەكار و ناڕاستن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆک کۆماری عێراق
21/9/2019"