له به‌سره ململانێی خێڵه‌كان بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی 500 كه‌س
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ناكۆكیی نێوان خێڵه‌كان بووه‌ته هۆی كوژران و برینداربوونی 500 كه‌س.
كه‌ناڵی سۆمه‌رییه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له پارێزگای به‌سره بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 500 كه‌س كوژراون و بریندار بوون له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ چه‌كداریانه‌ی له نێوان خێڵ و هۆزه‌كانی سنووری به‌سره هه‌بوونه.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه 113 كه‌س كوژراوون و 440 كه‌سیش به راده‌ی جیاجیا بریندار بوون.
روونیشیكرده‌وه، كوژراو و برینداره‌كان له هۆزه به شه‌ڕهاتووه‌كان یان كه‌سانی مه‌ده‌نین، كه له نزیك شوێنی رووداوه‌كه بوونه‌ته قوربانی.