ئێران داوای درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی دژ به ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كات
داوا له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران ئاسایی بكه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له میانه‌ی به‌شداریكردنیان له نمایشه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمپاری ئیسلامی، داوایان له وڵاتانی ناوچه‌كه كرد، یه‌كبگرن و به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له دژی ئه‌مه‌ریكا پێكبهێنن.
له‌مباره‌یه‌وه حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران له كاتی ئاماده‌بوونی له نمایشی سه‌ربازی له تارانی پایته‌خت، داوا لە وڵاتانی ناوچەكه به تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب كرد، لە دژی سەرەڕۆییەكانی ئەمه‌ریكا یەكگرتووبن و پەیوەندییەكانیان له‌گه‌ڵ تاران ئاسایی بكەنەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە وڵاتانی موسوڵمانی ناوچە كرد، لەدژی ئەمه‌ریکا یەکبگرن.
سەر لەبەیانی ئەمرۆ عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە رێورەسمی نمایشی سەربازیدا لە بەندەر عەباس رایگەیاند، كێشەی سەرەكی ناوچە ئەمریكا و ئیسرائیلن و خەریكن لەرێگەی رێككەوتنی سەدە و ھاوپەیمانی بۆ پاراستنی گەروی ھۆرمز، دەست بەسەر ناوچەكه‌دا دەگرن.
لاریجانی دووپاتیشیكرده‌وه، ئێران ھیچ كێشەیەكی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ناوچە و بەتایبەت سعوودیه نیە و دەبێ ھەمووان لە بەرامبەر ئەمریكا یەكگرتووبن.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتیشی: كۆماری ئیسلامی بۆ ھەموو ئەگەر و سیناریۆیێك ئامادەیی تەواوی ھەیە.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپا و سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی نمایشی سه‌ربازی سه‌رانسه‌ری له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران ئه‌نجامدا.
H.B