کلچدارئۆغڵو: ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتە

"هەزاران سەرباز و قوتابی بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون"

 K24 - ھەولێر

سەرۆکی گشتی جەهەپە ئازاد نەکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بە کارەساتێکی یاسایی لە تورکیا ناودەبات و داوا دەكات چاكسازی لە دادگاكان و پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە توركیا بكرێت.

کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە رۆژنامەی جمھوریەتی توركی رایگەیاند "پێویستە لە ماوەیەکی نزیکدا چاکسازی لە دادگاکان و پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و بکرێتە رۆژەڤ".

گوتیشی "هەزاران سەرباز و قوتابی بەهۆی چەند تۆمەتێکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون و ئێستا تورکیا بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی بە نادادپەروەری ناودەبرێت".

کڵچدارئۆغڵو ئاماژەی بەوەشدا "پێویستە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت. ئازادنەکردنی دەمیرتاش کارەساتێکی یاساییە لە تورکیا".

ھ.م